لە رانیە 520 کەس لە ساڵی 2025ـدا تەنی نامۆیان قووتداوە

رووداو - تەندروستی

بەڕێوەبەری بەشی فریاکەوتن لە رانیە رایدەگەیێنێت، لە ساڵی 2025ـدا 520 هاونیشتمانی تەنی نامۆیان قووتداوە و نیوەی ئەو کەسانە باری دەروونییان جێگیر نەبوو.
 
هەژار عومەر، بەڕێوەبەری بەشی فریاکەوتن لە رانیە بە رووداوی راگەیاند، "تەنە نامۆکان تۆقە، زەنگیانە، دنکە گوڵەبەڕۆژە و ئەو ماددە ئاسنانە دەگرێتەوە کە لە کارگە پیشەسازییەکاندا دەچنە نێو جەستەی مرۆڤەوە."
 
بە گوتەی هەژار عومەر، لە رانیە تەنیا دەتوانن فریاگوزاریی سەرەتایی بۆ ئەو نەخۆشانە بکەن و بۆ حاڵەتە ئاڵۆزەکان، نەخۆشەکان دەنێرنە شارەکانی دیکە.
 
بەڕێوەبەری بەشی فریاکەوتن لە رانیە داوا لە دایک و باوکان دەکات ئاگاداری منداڵەکانیان بن لەکاتی یاریکردندا بۆ ئەوەی تەنی نامۆ قووت نەدەن و دووپاتیشی کردەوە کە هیچ رووداوێکی گیانلەدەستدان بەهۆی قووتدانی تەنە نامۆکانەوە لە سنوورەکە تۆمار نەکراوە.