پسپۆڕێکی نەشتەرگەری هۆشداری لە ''ناوچەیەکی مەترسیدار'' لەسەر رووخسار دەدات
رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی نەشتەرگەرییەکانی قوڕگ، لووت، گوێ، سەر و مل رایدەگەیێنێت، دەکرێت دەستکاریکردنی رووخسارت ببێتە هۆی مردن، بەجۆرێک ئەگەر هەر برین یاخود زیپکەیەک لەو ناوچەیە دەستکاریبکرێت، دەشێت دۆخی تەندروستی تێکبچێت.
د. محەممەد سەردار، پسپۆڕی نەشتەرگەرییەکانی قوڕگ، لووت، گوێ، سەر و مل دەڵێت: ئاگاداری "سێگۆشەی مردن" بن لە رووخساردا، چونکە زۆر کەس خووی بە دەستکاریکردنی زیپکەی هەیە، بەڵام ئەو کردارە لە لووت و دەوری دەم، زۆر مەترسیدارە، چونکە ئەو ناوچەیە ناسراوە بە سێگۆشەی مردن.
بۆچی هێندە مەترسیدارە؟
د. محەممەد سەردار دەڵێت: ئەم ناوچەیە (لە نێوان برۆکانتەوە تاوەکو گۆشەکانی دەمت) پەیوەندییەکی راستەوخۆی لەگەڵ مێشکدا هەیە.
بۆیە هەر بۆیە گوتی، ''دەستی لێ مەدە و زیپکە مەگوشە یان مووی لووت رامەکێشە، تەنانەت نابێت دەستی پیسیش بدەی لە برینی لووتت''.