پسپۆڕێک: جگەرەکێشان هۆکارە بۆ شێرپەنجەی دەم و شەویلاگ
رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی نەشتەرگەریی روو، دەم و شەویلاگ رایدەگەیێنێت، جگەرەکێشان و خواردنەوە کحولییەکان هۆکاری سەرەکین بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی دەم و شەویلاگە.
د. سەعید تووتمەیی پسپۆڕی نەشتەرگەریی روو دەم و شەویلا ئاماژەی بەوە کرد، نیشانەکانی تووشبوون بەم جۆرەی شێرپەنجە بریتین لە دەرکەوتنی برین لە دەمدا، سڕبوون یان جوڵانی ددانەکان بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی پووک بێت.
ئەو پسپۆڕەی نەشتەرگەریی روو، دەم و شەویلاگ روونیکردەوە، ئەگەر نەخۆشییەکە زوو دەستنیشان بکرێت، رێژەی سەرکەوتنی نەشتەرگەرییەکەی دەگاتە 90%، بەڵام ئەگەر درەنگ پێی بزانرێت، رێژەکە بۆ 50% دادەبەزێت.
بە گوتەی د. سەعید تووتمەیی، باشترین چارەسەر بۆ شێرپەنجەی شەویلاگ، نەشتەرگەریی لابردنی گرێیەکەیە.