تەندروستیی ئیسپانیا: 54 سەرنشینی کەشتییەکی گەشتیاری کەرەنتینەکراون
رووداو - تەندروستی
وەزیری تەندروستیی ئیسپانیا رایگەیاند، 54 سەرنشین و کارمەندی کەشتییە گەشتیارییەکەی تووشبووانی هانتاڤایرۆس لە دوورگەکانی کەناری کەرەنتینەکراون.
مۆنیکا گارسیا وەزیری تەندروستیی ئیسپانیا گوتی، "دەسەڵاتدارانی فەرەنسا پشتڕاستیان کردەوە کە یەکێک لە سەرنشینەکان نیشانەکانی تووشبوون بە هانتاڤایرۆسی هەیە و پشکنینی PCRـەکەی پۆزەتیڤ دەرچووە، هەروەها دەسەڵاتدارانی ئەمریکاش پشتڕاستیان کردەوە کە کەسێکی دیکە نیشانەکانی هەیە و یەکێکی دیکەش پشکنینی PCRـەکەی بە نزمی پۆزەتیڤ بووە."
وەزیری تەندروستیی ئیسپانیا ئاماژەی بەوەشکرد کە بڕیارە ئەم ئێوارەیە 22 کەس لە کەشتییەکە دابەزێنرێن و بە فڕۆکەیەکی تایبەت کە لە هۆڵەنداوە دێت بگەڕێندرێنەوە، دوای چۆڵکردنی کەشتییەکە بەپێی پرۆتۆکۆڵە پزیشکییەکان پاکژ دەکرێتەوە.