پسپۆڕێکی خانمان: زۆر خواردنی شیرینی هۆڕمۆنی خانمان تێکدەدات

رووداو - تەندروستی

د. شەڤین مەهدی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون رایدەگەیێنێت، خواردنی بڕێکی زۆری شەکر و شیرینی کاریگەریی نەرێنی لەسەر تەندروستیی خانمان هەیە، بەتایبەتی لەسەر هۆڕمۆنەکان.
 
ئەمرڕۆ پێنجشەممە 11-9-2025 د. شەڤین مەهدی، بە رووداوی رایگەیاند، "زۆر خواردنی شیرینی هۆڕمۆنی خانمان تێکدەدات،" ئەمەش دەتوانێت ببێتە هۆی چەندین کێشەی تەندروستی، لەوانە ناهاوسەنگی لە سووڕی مانگانە".
 
هەروەها پسپۆڕەکە ئاماژەی بەوەشکرد کە، "زۆر خواردنی شیرینی لەلایەن خانمانەوە موو و زیپکە زیاد دەکات." 
 
 د. شەڤین مەهدی، جەختیکردەوە کە پێویستە خانمانی دووگیان ئاگاداری بڕی ئەو شەکرە بن کە رۆژانە وەریدەگرن و گوتی، "لە کاتی دووگیانی نابێت لە حەوت کەوچکی چا زیاتر شەکر وەربگیرێت." خواردنی شەکرێکی زۆر لە ماوەی دووگیانیدا مەترسی تووشبوون بە شەکرەی دووگیانی زیاد دەکات و کاریگەریی لەسەر تەندروستی دایک و کۆرپەلەش دەبێت.