حکومەتی ئەڵمانیا هانی خانمانی دەدات پشکنینی مامۆگرافیی شێرپەنجەی مەمک بکەن

رووداو - تەندروستی

هەڵمەتی لونای پەمەیی بۆ رووبەڕووبوونەوەی شێرپەنجەی مەمک دەستیپێکرد، هەر ئەمڕۆ پەیامنێری رووداو لە ئەڵمانیان ئاشكرای کرد، 25٪ـی خانمانی تووشبووی شێرپەنجەی مەمک لە خوار 50 ساڵن.
 
مەی دۆست، پەیامنێری رووداو لە ئەڵمانیا دەڵێت، لەو وڵاتە لەکۆی هەشت خانم یەکێکیان تووشبووی شێرپەنجەیە و 25٪ـی خانمانی تووشبووی شێرپەنجەی مەمک لە خوار 50 ساڵن.
 
لەم بارەیەوە حکومەتی ئەڵمانیا هانی خانمانی دەدات پشکنینی مامۆگرافیی شێرپەنجەی مەمک بکەن، بەجۆرێک پشکنینی مامۆگرافیی شێرپەنجەی مەمک بە خۆڕاییە و هەموو خانمێکیش بە کورتەنامە ئاگادار دەکرێتەوە لە پشکنینی پێشوەختە.