رێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری لەبارەی جۆرێکی چەوری دەدات: دەبێتە هۆی مردن

رووداو - تەندروستی

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەبارەی چەوریی نێو خۆراکە ئامادەکراوەکانەوە هۆشداری دەدات و دەڵێ، ئەگەری تووشبوون بە مردنی پێشوەختە و نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات.
 
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO دەریدەخات، چەوریی گۆڕاو یان Trans Fat لەنێو پەنیرە پێچراوە سوێر و چەورەکان، خۆراکە لەقوتوونراوەکان، خۆراکە سوورەوەکراو و خۆراکە خێراکاندا هەیە و 25٪ ئەگەری نەخۆشییەکانی دڵ و 14٪ مردنی پێشوەختە زیاد دەکات.
 
بەپێی ئەو رێکخراوە، ئەو جۆرە چەورییە هۆکارێکی سەرەکییە بۆ زیادبوونی چەوریی زیانبەخشی LDL و قەڵەوبوون کە ئەمانەش هۆکارن بۆ مردنی پێشوەختە و نەخۆشییە درێژخایەنەکان.
 
چەوریی گۆڕاو لەنێو ئەندۆمیشدا هەیە!
 
د. نیگا شەفیق، پسپۆڕی گەشە و نەخۆشییەکانی منداڵان لە بەرنامەیەکی دکتۆر ئاراسدا لەبارەی چەوریی نێو ئەندۆمی گوتی، ئەندۆمی چەورییەکی زیاد لە پێویستی تێدایە کە پێێ دەڵێن، چەوریی گۆڕاو.