نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری: دەرمان و ئامێری پزیشکیمان هەن

رووداو - تەندروستی

نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری ، ئاماری چالاکی و خزمەتگوزارییەکانی بۆ ساڵی 2025 بڵاوکردەوە و بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەکەش دەڵێت، هیچ کێشەیەکی کەمیی دەرمان و ئامێری پزیشکییان نییە.
 
بەگوێرەی ئامارەکەی نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری ، لە ساڵی 2025 دا، 141 هەزار و 261  نەخۆش سەردانی راوێژکارییەکانیان کردووە و شەش هەزار و 754 نەشتەرگەریی جۆراوجۆر کراون.
 
قاسم سەعید بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری ، رایگەیاند، "لە ساڵی 2026 کردنەوەی هۆڵی نەشتەرگەریی گەورە لە بەرنامەماندایە. تیشکی گامانایف کە تێچووەکەی لە دەرەوەی وڵات زۆر گرانە لە عێراق تەنیا لە دوو شوێن هەیە ، یەکێکیان لە بەسرەیە و ئەوەی دیکە لە نەخۆشخانەی فێرکاریی هەولێرە کە بێ بەرامبەر بۆ چارەخوازان دەکرێت."
 
قاسم سەعید گوتیشی، "ئێمە بەردەوام دەبین و کێشەی کەمیی دەرمان و ئامێری پزیشکیمان نییە. داواکاریمان لە حکومەت کردووە کە ژمارەی تەختەکانی نەخۆشخانە زیاد بکات، ئامێری نوێی نازوورمان بۆ بهێنرێت و ئامێری وMRI بکرێتە دوو دانە."