ڤێتێرنەریی هەڵەبجە گۆشتفرۆشەکان کۆدەکاتەوە و رێنمایی رێگری لە تای خوێنبەربوونیان پێدەڵێت
رووداو - تەندروستی
لە هەڵەبجە گۆشتفرۆشەکان کۆدەکرێنەوە و رێنوێنییەکانی رێگری و خۆپارێزی لە تای خوێنبەربوونیان بۆ روون دەکرێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 12-5-2025 دڵنیا فارووق، بەڕێوەبەری ڤێتێرنەریی هەڵەبجە بە رووداوی راگەیاند، گۆشتفرۆشەکان یەکێکن لە گرووپە مەترسیدارەکان بۆ تووشبوون بە تای خوێنبەربوون و هۆشدارکردنەوەیان بە گرنگ دانا بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە.
دڵنیا فارووق گوتی، لە سەرەتای دەستپێکردنی هەڵمەتی رشاندن و شووشتنەوەی ئاژەڵ، 32 هەزار سەر ئاژەڵ شۆردراونەتەوە و 500 شوێنیش رشێندراون.