سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان: بەرهەمەکانی جوانکاری تەنیا لە دەرمانخانەکاندا بکڕدرێن
رووداو - تەندروستی
سەرۆکی سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان ئاشکرای دەکات، دەبێت بەرهەمەکانی جوانکاری تەنیا لە دەرمانخانەکاندا بکڕدرێن و باسی دەرمانی ئۆنڵاینیش دەکات.
ئەمڕۆ شەممە 12-7-2025 د. باریف زاهیر، سەرۆکی سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان بە ڤەژین موڕاد، پەیامنێری رووداوی گوت، بەبێ راوێژی پزیشک باوەڕ بە هیچ رێکلامێکی بەرهەمی جوانکاری نەکەن کە زیانیان نییە، تەنیا پێویستە لەژێر راوێژی پزیشکدا بەکاربێن.
بەپێی د. باریف زاهیر، پێویستە لەلایەن حکومەتەوە رێوشوێنی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی دەرمانەی ئۆنڵاین دابنرێت، هەر بۆیە دەڵێت، بە ناوی دەرمانخانەوە کۆمەڵێک شوێنی نایاسایی دەرمان دەفرۆشن و پێویستە لێپێجینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.
چەند پەیامێکی سەرۆکی سەندیکاکە لەبارەی دەرمان کە لە چاوپێکەوتنێکی مانگی ئاداردا بە رووداوی گوت.