بە ڤیدیۆ؛ خانمێک 26 ساڵە رێڕەوی میز و پیسایی بەیەکەوە بووە و پێی نەزانیوە
رووداو - تەندروست
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون لەکاتی ئێشکگریدا لە نەخۆشخانەیەکی حکومی خانمێک دەبینێت کە بەهۆی ئازارێکی زۆرەوە هاتووەتە نەخۆشخانەکە و دوای پشکنین ئەنجامێکیان بۆ دەردەکەوێت کە نە خۆی و ماڵباتەکەشی نەیانزانیوە.
ئەو خانمە 26 ساڵە و نەیزانیوە کە میز و پیسایی بەیەکەوە دەکات؛ د. نیان سەرتیپ لە نەخۆشخانەیەکی حکومیی سنووری پارێزگای هەولێر بینیویەتی و ڤیدیۆکەی ناردووە و دەڵێت، لەکاتی ئێشکگری ئەو خانمە بە ئازارەوە هاتووە و بەپشکنین دەرکەوتووە، لە سکماکییەوە کوونی کۆمی نەبووە، بەڵکو رێڕەوی پیساییەکەی لەگەڵ زێیدا تێکەڵ بووە، بەڵام بەگوتەی ماڵباتەکەی، لەماڵەوە لەدایکبووە بۆیە پێیان نەزانیوە.
هەر ئەمڕۆ سێشەممە 12-8-2025 ئەو پسپۆڕە بە رووداوی گوت، ''لێکەوتە مەترسیدارەکانی لەدایکبوون لە ماڵەوە و بێ بردنە نەخۆشخانە، دەکرێت چەندان بن و دوای چەندان ساڵیش دەستنیشان بکرێن لەبەر پشتگوێخستن، کە ژیانی کەسەکە بخەنە مەترسییەوە و چارەسەریش ئەستەم بێت''.