نەخۆشنامە؛ کفرە لە خوار 18 ساڵییەوە جوانکاری بکرێت
رووداو - تەندروستی
پۆدکاستی ئەمجارە باسی زیادبوونی لێکەوتەکانی نەشتەرگەریی جوانکاری کرا و میوانەکە خانمە پسپۆڕێکە و دەڵێت: کفرە لە خوار 18 ساڵییەوە جوانکاری بکرێت، چونکە کەسەکە لە جوانترین قۆناخی پێست و گەشەکردنیەتی.
د. گەشاو جاف، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری دەڵێت: فیلتەرەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کارەساتە کە تووشی چارەخوازی جوانکاری بووە، چونکە هەندێکیان بەپێی شێوەی فیلتەرەکە دەیانەوێت وەکو ئەوە بێت کە لەنێو فیلتەرەکە دەردەکەون.
د. گەشاو جاف گوتی، نەشتەرگەری و پڕۆسەکانی جوانکاری بەشێوەیەکی لێهاتووە کە لە ماڵاندا یاخود بە 'دیلیڤەری' دەکرێن و بەهۆیانەوە لێکەوتەی مەترسیداری لێدەکەوێتەوە. ئەوەش ئاشکرا دەکات، فیلەری کواڵیتیی باش گرانە و ئەگەر هەموو روخسار فیلەری بوێت ئەوا هەزار و پێنجسەد بۆ سێ هەزار دۆلاری پێویست دەبێت
لەبارەی دووبارەکردنەوەی فیلەریش گوتی، فیلەری کواڵیتیی باش 8 مانگ بۆ ساڵێک دەمێنێتەوە، دواتر پێویستەکە هەڵیدەمژێت و نامێنێتەوە.
د. گەشاو ئەوەی روون کردەوە، ئێستا فیلەر و بۆتۆکس لە پیاواندا زیاد بووە و بۆ لێو، روومەت و چەناگە دەیکەن. تەنانەت 50 یان 60 ساڵە و داوای فیلەر دەکات.
هۆشداریی تووندی بە خانمانی دووگیان دا و دەڵێت: ''بەهیچ شێوەیەک هیچ بەرهەمێکی جوانکاری بەکارنەهێنن و هیچ کردەیەکی جوانکاریش نەکەن وەکو لەیزەری موولابردن، فیلەر و بۆتۆکس''.