باشترین خۆراکەکان بۆ تەندروستیی پڕۆستات بزانە
رووداو - تەندروستی
کۆمەڵەی خۆراک لە ئەمریکا باسی ئەو خۆراکانە دەکات کە سوود بە تەندروستیی پڕۆستات دەگەیێنن؛ بڕۆکلی و هەنار پێشەنگن.
بەگوێرەی کۆمەڵەکە، هەندێک خۆراک هەن ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە، هەوکردن و گەورەبوونی پڕۆستات کەم دەکەنەوە، بەتایبەت لە قۆناخی بەساڵداچووندا.
خۆراکەکان ئەمانەن؛
- بڕۆکلی؛ مادەی ئۆرگانۆسولفۆری تێدایە کە دەرکەوتووە، گەشە خانە شێرپەنجەییەکان لاواز دەکات، بەتایبەت کاتێک بە کوڵاوی دەخورێت.
- هەنار؛ مادەی دژەئۆکسێنەرەکانی تێدایە کە رێگری لە گەشەی خانەشێرپەنجەییەکان دەکەن.
- چای سەوز؛ دژەئۆکسێنەرێکی بەهێزە و باشترە رۆژانە دوو بۆ سێ کووپ چای سەوز بخورێتەوە، دەکرێت دژی هەوکردنیش بەکاربێت.
- گوێز؛ پێشنیاز دەکرێت کە رۆژانە مشتێک گوێز بخورێت، دەوڵەمەندە بە چەوریی ناتێر و ئۆمێگا سێ کە تایبەتمەندیی دژەهەوکردنی هەیە.
بەگوێرەی کۆمەڵەی شێرپەنجە لە ئەمریکا، نیشانە سەرەتاییەکانی شێرپەنجەی پڕۆستات ئەمانەن؛
* ئازار لەکاتی میزکردن
* بوونی خوێن لە میز و سپێرم
* لاوازیی رەپبوونی چووک
* ئاوهاتنەوە بە ئازار
نیشانە پێشکەوتووەکان
* ئەستووربوونی پێیەکان
* شکانی ئێسکەکان و ماندووبوون
* دابەزینی کێش
* تێکچوونی هەرس
گرووپی مەترسیدارەکان
* ئەوانەی لە خێزانەکانیان تووشبوو هەیە
* بەساڵاچووان
لێکەوتەکانی شێرپەنجەی پڕۆستات
* بڵاوبوونەوەی شێرپەنجە
* لاوازیی توانای سێکسی
* میزڕانەگرتن