تایبەت بە نەوجەوانان؛ کەمتر لە 7 کاژێر خەوتان هەبێت، تووشی ئەم نەخۆشییە درێژخایەنە دەبن

رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەکی نوێی کۆمەڵەی دڵ لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، نەوجەوانان خەوی پێویستیان نەبێت، ئەوا ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەکی درێژخایەن زیاددەبێت.
 
توێژینەوەکە لەسەر 421 خوێندکار کرا و دەرکەوت، ئەوانەی کەمتر لە 7 کاژێر خەویان هەبووە، ئەگەری تووشبوونیان بە بەرزەپەستانی خوێن لەگەڵ هەڵکشانی تەمەندا پێنج ئەوەندە زیادبووە، بەجۆرێک پەستانی خوێنیان بووە بە 140 لەسەر 90.
 
د. جولیۆ فێرناندێز، توێژەر دەڵێت: کەمخەوی و تێکچوونی خەو پەستانی خوێن تێکدەدەن، بەمەش تەندروستیی دڵ دەخەنە مەترسییەوە.
 
هەر بۆیە پسپۆڕان کاریگەریی کەمخەوی لە تەمەنی نەوجەوانیدا بە گرنگ دەزانن بۆ تەمەنەکانی دیکەش.