ئەم جۆرە پشتەملە، مەترسیدارە!

رووداو - تەندروستی

راپۆرتێکی تەندروستیی سەرچاوەی هێڵسی جیهانی بڵاوی کردووەتەوە کە ئەوانەی پێستی پشتەملیان چەوریی تێدا کۆبووەتەوە کە ناسراوە بە ''پشتەملی قۆقزیی گامێشی''، هۆکارەکانی دروستبوونی باس دەکرێت.
 
پزیشکان هۆکارەکانی کۆبوونەوەی چەوری لەو بەشەی جەستە بۆ چەند هۆیەک دەگەڕێننەوە؛
 
- بەرزیی ئاستی هۆڕمۆنی کۆرتیزۆڵ؛ بەهۆی گوشاری دەروونییەوە.
- نەخۆشیی کۆنیشانەی کوشینگ.
- کاریگەریی لاوەکەیی هەندێک دەرمان وەکو (دەرمانەکانی ئەیدز، ستیڕۆیدییەکان).
- قەڵەوی.
- ناهاوسەنگیی هۆڕمۆنەکان.
 
بەپێی کلینیکی کلیڤلاندی پزیشکی، دەشێت ئەو دۆخە نیشانە بێت بۆ دۆخی تەندروستیی جیدی بەتایبەت ئەگەر (ماندوویێتی، لاوازیی ماسوولکەکان یاخود بەرزەپەستانی خوێن)ـی لەگەڵدا بێت.
 
پشتەملی قۆقزیی گامێشی بەوە دەگوترێت کە چەوریی لەنێوان شان و پشتی ملدا دروستدەبێت، بۆ کەمکردنەوەی (پەیڕەوکردنی شێوازی ژیانی تەندروست، نەشتەرگەریی دەرکێشانی چەوری و کۆنتڕۆڵکردنی ئەو دەرمانانەی کە کاریگەریی لاوەکییان لەسەر دۆخەکە هەیە).