زانکۆی کالیفۆڕنیا: بۆشایی ئاسمان مرۆڤ زوو پیر دەکات
رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی نوێی ئەمریکی لەسەر تەندروستیی کەشتیوانانی بۆشایی ئاسمان کراوە و دەریدەخات، لە بۆشایی ئاسماندا گەشەکردنی خانەکان خاودەبنەوە و تێکچوونی بۆماوەمادەی DNAـیش زیاتر دەبێت.
توێژینەوەکە لە زانکۆی کالیفۆڕنیا کرا و توێژەران ئەوە ئاشکرا دەکەن، هێزی کێشکردن و تیشکی گەلەئەستێرەکان دەشێت هاندەربن بۆ تێکچوونی بۆماوەمادەی مرۆڤ و وابکەن خانەکان زووتر پیر ببن.
کاتریۆنا جەیمیسۆن، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: بۆشایی ئاسمان گوشارێکی بەهێز بۆ خانەکانی مرۆڤ دروستدەکات کە دەشێت شێرپەنجەی لێبەرهەمبێت.
کاتریۆنا روونی دەکاتەوە، ئەگەر کەشتیوانان مانگێک لە بۆشایی ئاسمان بمێننەوە، ئەوا کاریگەریی زووپیربوونی خانەکانیان لەسەر دەردەکەوێت، بەتایبەت خانەکانی پێست.