توێژینەوەیەک: بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن لەنێو منداڵاندا زیادبووە
رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە زانکۆیەکی چین دەریدەخات، تووشبوونی منداڵان بە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن زیادیکردووە و هۆشداری جیدیش دەدرێتە دایباب لە چاودێریکردنی شێوازی ژیانی منداڵەکانیان.
توێژینەوەکە لە زانکۆی جێژیانگ لە چین کرا و دەرکەوت، لە دوای ساڵی 2000 نزیکەی دوو ئەوەندەی منداڵان بەدەست بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنەوە دەناڵێنن و هۆکاری سەرەکیش پەیڕەوکردنی شێوازی ژیانی ناتەندروستییانە.
بەگوێرەی توێژینەوەکە، رێژەی ئەو منداڵانەی گیرۆدەی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن بوون لە ساڵی 2000دا 3.4٪ لە کوڕان و 3٪ لە کچان بوو، بەڵام ئەمە لە ساڵی 2020دا بۆ 6.5٪ لە کوڕان و 5.8٪ لەکچان بەرز بووەتەوە.
د. مینگو ژانگ، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن لە تەمەنی منداڵێتیدا ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی و نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات.
هەر بۆیە پێشنیاز دەکات، منداڵان پشکنینی پێشوەختەیان بۆ بکرێت و هەمیشە دایباب خۆراکی تەندروست بە منداڵ بدەن و هانیان بدەن رۆژانە وەرزش و جووڵە بکەن.
چونکە بەپێی توێژەران، قەڵەوی رۆڵی بەرچاوی هەبووە لە بەرزبوونەوەی ئەو رێژەیە بەتایبەت کە شەکرە، هەوکردن و تێکچوونی لوولەکانی خوێنی بەدوادا دێت.
تا ئێستا ئەم مەرجانەت جێبەجێکردووە بۆ پێوانەکردنی پەستانی خوێن؟