زانکۆی هارڤارد: میهرەبانی گوشاری دەروونی کەم دەکاتەوە
رووداو - تەندروستی
ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی میهرەبانییە و بەپێی توێژینەوە دەروونییەکانی زانکۆی جیهانییەکان، میهرەبانی رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت لە باشترکردنی تەندروستیی دڵ و رێکیی ئاوەز.
توێژینەوەیەکی زانکۆی هارڤاردی ئەمریکی دەریدەخات، میهرەبانی بەرامبەر کەسانی دیکە ئاوەز باشتر دەکات، چونکە هۆڕمۆنەکانی گوشاری دەروونی کەم دەکاتەوە.
هاوکات میهرەبانبوون هاندەرێکی زۆر باشە بۆ دەردانی هۆڕمۆنی دڵخۆشی (دۆپامین)، (سیرۆتۆنین) و (ئۆکسیتۆسین). ئەمەش جگە لەوەی، رۆڵی نایابی لە باشترکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان هەیە.
ناوەندی مایۆکلینیکی جیهانی ئاشکرای دەکات، میهرەبانی یارمەتیدەرە لە هاوسەنگردنی پەستانی خوێن و کەمکردنەوەی هۆڕمۆنی گوشار و دڵەڕاوکێ (کۆرتیزۆڵ).
د. ئێناف ئی، پسپۆڕی دەروونی لە ئەمریکا دەڵێت: میهرەبانبوون بەرامبەر بە مرۆڤ یاخود ئاژەڵ هەمان کاریگەریی لەسەر دەروون دەبێت و ئاسوودەیی دەبەخشێت.