بەرنامەی دکتۆر ئاراس؛ سیر و پیاز دوژمنی ڤایرۆسن و دەرزیی تێکەڵەش کوژەرە

رووداو - تەندروستی

بەشێکی بەرنامەی ئەمجارەی دکتۆر ئاراس لەبارەی پەتاکانی وەرزی زستانە و بەشێکی دیکەشی لەبارەی زیانەکانی سۆس، کەچەب و مایۆنیزە، پسپۆڕێکی خۆراک دەڵێ، چەندان مادەیان تێدایە کە دوژمنی مرۆڤن وەکو خوێ و شەکری زۆر.
 
د. پشدەر عەبدوڵڵا، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان دەڵێت: 90٪ـی منداڵان تووشی پەتای وەرزیی RSV دەبن کە تووشی نیشانەی تووندیان دەکات و ژیانیان دەخاتە مەترسییەوە.
 
باسی دەرزیی تێکەڵەش کرا و دکتۆر ئاراس، د. پشدەر عەبدوڵڵا دەکاتە دادوەری تەندروستی و ئەویش باسی سزای لێدانی دەرزیی تێکەڵە دەکات؛ وەکو ئەوە وایە کە کەسێک بکوژیت و سزای بکوژی لەسەر جێبەجێ بکرێت.
 
بەگوتەی د. پشدەر عەبدوڵڵا سیر، پیاز و سەوزەکان یارمەتیدەرن لە رووبەڕووبوونەوەی پەتاکان و دژەڤایرۆسن.
 
د. دوعا شێخ مووس، پسپۆڕی خۆراک میوانی بەرنامەکەیە و دەڵێ، مایۆنیزک و کەچەبەکان بڕێکی زۆر لە خوێ، شەکر، لیمۆندزی و بەهاراتیان تێدایە کە ناسرووشتین و چەندین زیان بە تەندروستی دەگەیێنن.