توێژینەوەیەک: تاتوو 29٪ ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست زیاد دەکات
رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی نوێ لە سوێد دەریدەخات، تاتوو مادەی وای تێدایە کە زیان بە خانەکانی پێست دەگەیێنن و دەشێت ببێتە هۆی شێرپەنجە.
توێژەرانی زانکۆی لوند لە سوێد بە بەشداریی زیاتر لە پێنج هەزار تووشبووی شێرپەنجەی پێست لە کاریگەرییەکانی تاتوو لەسەر شێرپەنجە دەکۆڵنەوە و بۆیان دەرکەوتووە، 29٪ ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەکانی پێست زیاد دەکات.
کریستڵ نێڵسن، توێژەری سەرەکیی توێژینەوەکە دەڵێت: بۆمان روونبووەتەوە کە سیستمی بەرگریی جەستە وەکو تەنێکی نامۆ مادەکانی نێو رەنگی تاتوو دەناسێتەوە، ئەمەش دەکرێت کێشەی درێژخایەن تووشی مرۆڤ بکات کە شێرپەنجە باوترینیانە.
گرووپی مەترسیدار بۆ شێرپەنجەی پێست ئامانەن؛
* ئەوانەی رەنگیان کاڵە
* ئەوانەی لەبەرخۆر کاردەکەن
* ئەوانەی دژەخۆر بەکارناهێنن
* ئەوانەی لە خێزانەکانیان تووشبوو هەیە
* چاوشین و چاوسەوزەکان
* بەساڵاچووان
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی پێست لە بەرنامەی دکتۆر ئاراسدا مەرجەکانی کردنی تاتوو ئاشکرا دەکات