نهێنیی ژەمە خۆراکەکانی خانمە پاڵەوانێکی شۆخ و شەنگی هۆڵەندی ئاشکرا دەکرێت

رووداو - تەندروستی

یووتا لیردام، خانمە پاڵەوانی هۆڵەندی بە شۆخ و شەنگییەکەی و ئەنجامە نایابەکانی لە پاڵەوانێتیی خلیسکانەی سەر شەختە نێوبانگێکی زۆری بەدەستهێناوە و بووەتە جێی سەرنجی هاندەرانی.
 
ئەو ژمارەیەکی پێوانەیی ئۆڵۆمپیادی زستانەی 2026ـی بەدەستهێنا لە پێشبڕکێی خلیسکانەی سەر شەختە لە خێرایی یەک کیلۆمەتری خانمان. شۆخ و شەنگییەکەی بووە ترێندێکی جیهانی کە زیاتر ئەم خانمەی پێ ناسێندرا.
 
یووتا لیردام 27 ساڵە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ڤیدیۆی ژەمەکانی خۆراکی بڵاو کردووەتەوە لەماوەی پاڵەوانێتییەکە، ئەو لە ژەمەکەیدا قاپێکی پڕ لە (سەوزە، میوە، ماست و پڕۆتینەکان) دەخوات، ئەمەش لەپێناو مانەوەی بە کێشڕێکی و پڕ وزەیەکی زۆر بۆ پاڵەوانێتییەکە.
 
لە بەشێکی ژەمەکانیشیدا مەعکەرۆنی و پیتزا بە سنوورداری دەخوات، بەگوتەی خۆی، لە ژەمی بەیانی (تێکەڵەی شۆفان و میوەکان) دەخوات. پاشانیش هەریەک لە سینگی مریشک و کەرەی عەلی بابا دەخوات. جگە لەمەش رۆژانە راهێنانی تایبەتمەند بە وەرزشەکەی دەکات کە بە کێشڕێکی هێشتوویەتییەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیدا بایەخێکی تەواویش بە سەوزەکان، کاربۆهیدرات و چەورییە ناتێرەکان وەکو زەیتی زەیتوون و ئۆمێگا سێ دەدات.