پسپۆڕێک پێنج دوژمنی گورچیلە باس دەکات؛ قەڵەوی یەکێکیانە
رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی وردی نەخۆشییەکانی هەناو رایدەگەیێنێت، کۆنتڕۆڵنەکردنی شەکر و پەستانی خوێن دوو دوژمنی سەرەکیی گورچیلەکانن و زۆرترین زیانیان پێدەگەیێنن.
د. هێرش قادر دەربەندی، پسپۆڕی وردی نەخۆشییەکانی هەناو بە رووداوی راگەیاند، زۆرجار بەهۆی هەڵەبەکارهێنانی دەرمان یاخود نەزانین لە خواردنی دەرمان گورچیلەکان پەکیاندەکەوێت و بە لەدەستدان یاخود هەوکردنیان کۆتایی دێت.
ئەو پسپۆڕە ئەمانە بە دوژمنەکانی گورچیلە دادەنێت؛
- نەخۆشیی شەکرە و کۆنتڕۆڵنەکردنی شەکری خوێن.
- نەخۆشیی بەرزەپەستانی خوێن و کۆنتڕۆڵنەکردنی پەستانی خوێن.
- قەڵەوی.
- جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپکێشان.
- وەرگرتنی دەرمانی ئازار شکێنی بە شێوەی ناپێویست.
لەبارەی نیشانەکانی نەخۆشیی گورچیلەشەوە ئەمانە دەڵێت؛
- زۆرجار بێنیشانەیە.
ـ ئاوسان و ئەستووربوونی دەموچاو یان پەلەکان.
- بێهێزی و شەکەتی.
ـ کەمبوونەوەی میزکردن.
ـ دروستبوونی کەفی میز.
لە کۆتاییشدا بۆ ئەوەی گورچیلەکان بپارێزین، پێویستە ئامانە بکرێن؛
- کۆنتڕۆڵ و چارەسەرکردنی نەخۆشیی شەکرە و بەرزەپەستانی خوێن.
- وەرگرتنی بڕی پێویست لە ئاو و شلەمەنیی رۆژانە.
- کەموەرگرتنی رێژەی خوێ.
ـ پارێزگاریکردن لە کێشی دروست.
ـ وەرنەگرتنی ئازارشكێنەکان تەنیا بۆ کاتی پێویست نەبێت.
ـ ئەنجامدانی پشکنینی فەرمانی گورچیلەکان لە خوێن و پشکنینی میز.