توێژینەوەیەک: خەرجکردنی پارە بۆ هاوڕێکەت گوشاری دەروونی کەم دەکاتەوە

رووداو - تەندروستی

زانکۆی کالیفۆرنیا دەریدەخات، خەرجکردنی پارە بۆ نزیکترین هاوڕێ تەمەن درێژ دەکات.
 
توێژینەوەیەکی زانکۆی کالیفۆرنیا لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، خەرجکردنی پارە بەتایبەت بۆ هاوڕێی نزیک، ئەو ناوچەی مێشک چالاک دەکات کە گوشاری دەروونی کەم دەکاتەوە و بەمەش تەمەن درێژ دەکات.
 
هەر لە توێژینەوەکەدا هاتووە، خەرجکردنی پارە بۆ کەسە نزیکەکانت وادەکات تەندروستیی دڵیش باشتر ببێت.
 
دکتۆر سۆنیا لیۆبۆ، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لە زانکۆکە دەڵێت: "بڕێکی کەمی بەخشین جا بە پارە بێت یاخود یارمەتیدانی جەستەیی، دەتوانێت سوودی جەستەیی و دەروونی هەبێت، بەتایبەت ئەگەر لە کاتێکی گونجاودا بێت".