سەندیکای دەرمانسازان مامەڵەکردن بە شروبێکی دژە هەڵامەت رادەگرێت
رووداو دیجیتاڵ
سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان، بڕیاری راگرتنی مامەڵەکردن و کێشانەوەی شروبی "Rino-Flu"ی لە بازاڕەکانی دەرمانی هەرێمی کوردستان دەرکرد.
بەگوێرەی گشتاندنێکی سەندیکاکە، بڕیارەکە دوای ئەوە هاتووە کە چەندین سکاڵا لەسەر شروبەکە تۆمارکراون و دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە، دەرکەوتووە "گۆڕانکاریی فیزیایی" لە بەرهەمەکەدا روویداوە.
سەندیکاکە داوای لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە کە دەستبەجێ مامەڵەکردن بەو دەرمانە رابگرن و لە هەر شوێنێک دەست بەسەر ئەو بەرهەمەدا گیرا، لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگادار بکرێنەوە.
زانیاریی لەسەر شروبەکە:
ناوی بازرگانی: Rino-Flu
شێوە: شروبی 100 ملیلیتری
پێکهاتە:
Chlorpheniramine maleate 0.5mg
Paracetamol 125mg
Vitamin C 50mg
کۆمپانیای بەرهەمهێنەر: Al-Gadeed Pharmaceutical Industries Co. / ئوردن