بەرنامەی دکتۆر ئاراس؛ قسەکردن لەکاتی نانخواردن رێخۆشکەرە بۆ دروستبوونی گازەکانی گەدە
رووداو - تەندروستی
لە بەرنامەی ئەمجارەی دکتۆر ئاراس باسی هۆکارەکانی دروستبوونی گازەکانی گەدە ''غازات'' کرا و لەنێو ستۆدیۆ کەپسوولێکی بە کامێرا خرایە گەدەی کەسێک کە دەبوایە هۆکاری گازی گەدەی بزاندرێت؛ پسپۆڕێک دەڵێت: گازەکانی گەدە ئازاری لەگەڵ بێت، ئاسایی نین.
د. بڵند سیروان، پسپۆڕی هەرس و جگەر میوانێکی بەرنامەکە بوو و گوتی، ''ئاوخواردنەوەی خێرا هۆکارێکی دروستبوونی گازەکانی گەدەیە و قسەکردن لەکاتی نانخواردن رێخۆشکەرە بۆ دروستبوونی گازەکانی گەدە''.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان ئاماژەی بەوەدا، گازەکانی گەدە ''غازات''ـی منداڵ لەدوای سێ مانگی کەم دەبێتەوە و ئەو منداڵانەی لایلایەیان بۆ دەکرێت، غازاتیان کەمتر دەبێتەوە.
د. دەشنێ ئەبوبەکر، پسپۆڕی منداڵان هۆشداری دەداتە ئەو دایکانەی شیر دەدەن و دەڵێت: ''دایک قاوە بخواتەوە و شیر بە منداڵەکەی بدات، منداڵەکەی تووشی غازات دەبێت''.
بەرنامەکە هەموو رۆژانی پێنجشەممە کاژێر 21:00 پێشکێش دەکرێت.