توێژینەوەیەک: بیرکردنەوەی نەرێنی دوور نییە ژیانت لێ بسێنێتەوە

رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەکی ناوەندێکی ئەمریکی دەریدەخات، ئەو کەسانەی بیرکردنەوەیان نەرێنییە و زیاتر رەشبینن، ئەگەری تووشبوونیان بە دڵەڕاوکێ و گوشاری دەروونی و جەستەیی زۆرە.
 
توێژینەوەکە لە ناوەندی پزیشکیی ئەیمن بۆ تەندروستیی مێشک و دەمار لەسەر 20 هەزار نەخۆش کرا کە دڵەڕاوکێیان هەبووە. دەرکەوتووە، زۆرینەیان ئەوانەبوون کە بیرکردنەوەیان نەرێنییە و رەچاوی لایەنی ئەرێنییەکەی ژیانی خۆیان و دەوروبەریان نەکردووە.
 
د. دانیاڵ ئەیمن، دامەزرێنەری ناوەندەکە و نووسەری سەرەکیی توێژینەوەکە دەڵێت: ئەوانەی بیرکردنەوەیان نەرێنییانەیە، ئەگەری خۆکوشتن، ناسەقامگیریی سۆزداری، خراپیی بیرکردنەوە و گوشاری دەروونییان زۆرە.
 
توێژینەوەکە لە گۆڤاری Depression and Anxiety بڵاوکراوەتەوە.