پەیمانگەیەک لە هیندستان: سیر وەکو دژەبەکتریایەک هەوکردن کەم دەکاتەوە

رووداو - تەندروستی

پەیمانگەیەک لە هیندستان رایدەگەیێنێت، سیر سەرچاوەیەکی باشی دژەئۆکسێنەر و دژەهەوکردنەکانە کە دەکرێت رۆڵی سەرەکیی هەبێت لە کەمکردنەوەی هەوکردنەکانی میزەڕۆ.
 
بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی پەیمانگەی تەکنەلۆژیا و زانستیی بیرلا لە هیندستان، سیر مادەی وای تێدایە کە دەتوانێت ئەو بەکتریا و میکرۆبانەش لەنێوببات کە بەرگرییان دژی دەرمانەکان دروست کردووە.
 
توێژەران دەریدەخەن، ''سیر بە رێژەیەکی زۆر زیاتر دژی ئەو بەکتریایانە کاری کردووە کە تووشی میزەڕۆ دەبن''. بەپێی CDC، نزیکەی 50٪ـی خانمان گیرۆدەی هەوکردنەکانی میزەڕۆن.
 
زانیوتە یەکێک لە سوودەکانی سیر؛ بەهێزکردنی توانای سێکسییە؟