کارمەندانی پەرەپێدانی تەندروستی داوای مووچەکانیان دەکەن

رووداو - تەندروستی 

لە هەولێر بەشێک لە کارمەندانی تەندروستی لەبەردەم ئەنجوومەنی وەزیران گردبوونەوە، ئەو کارمەندانە ئەوانەن کە بە گرێبەستی پەرەپێدان دەوام دەکەن و مووچەیان پێ دەدرێت، ئەوان داوادەکەن: ''گرێبەستەکانیان نوێ بکرێتەوە و مووچەکانیان پێبدرێت''.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 15ـی نیسانی 2024 لەبەردەم ئەنجوومەنی وەزیران لە هەولێر بەشێک لە کارمەندانی پەرەپێدانی تەندروستی گردبوونەوە و نوێنەرەکەیان دەڵێت: لە مانگی ئەیلوولی ساڵی رابردووەوە هیچ مووچەیەکیان وەرنەگرتووە  و داواش دەکەن گرێبەستەکەیان لە پەرەپێدانەوە بگۆڕدرێت بۆ دارایی. 
 
بە گوتەی یەکێک لەو کارمەندە تەندروستییانە، ژمارەیان زیاتر لە 300 کەس دەبێت و لە ساڵی 2019ـەوە ئەو بڕیارە دراوە کە ببنە گرێبەست و لەسەر وەزارەتی دارایی، بەڵام جێبەجێنەکراوە.