کۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمریکی: وەرزش ئازاری تووشبووانی شێرپەنجە کەمدەکاتەوە
رووداو - تەندروستی
کۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمریکی ئاشکرای دەکات، وەرزش و چالاکیی جەستەیی رێگەی کاریگەرن بۆ کەمکردنەوەی ئازار لەدوای وەرگرتنی چارەسەرە کیمیاییەکان.
توێژینەوەکە دەریدەخات، ئەو تووشبووانی شێرپەنجە کە چالاکیی جەستەییان هەیە، کەمتر ئازاریان هەیە لەکاتی وەرگرتنی چارەسەرەکان.
سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: پێویستە رۆژانە لانیکەم نیو کاژێر چالاکیی جەستەیی دوای وەرگرتنی چارەسەرەکانی شێرپەنجە ئەنجامبدرێت.
د. کریستۆڤەر ئەندەرسن، سەرپەرشتیاری سەرەکیی توێژینەوەکە دەڵێت، سوودەکانی وەرزشکردن بۆ تووشبووانی شێرپەنجە زۆرن وەکو 'کەمکردنەوەی خەمۆکی، دڵەڕاوکێ و ماندووێتی، باشترکردنی توانای بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەکە و بەهێزکردنی بەرگریی جەستەیان'.
ئاژانسی نێودەوڵەتیی لێکۆڵینەوە لەسەر شێرپەنجە دەڵێت، جگەرەکێشان، خواردنەوە کحولییەکان، قەڵەوی و پیسیی کەشوهەوا هۆکارە سەرەکییەکانی زیادبوونی ژمارەی تووشبووانن بە شێرپەنجە.
بەپێی نوێترین لێکۆڵینەوەی ئەو ئاژانسە، هۆکارە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی وەکو زیادبوونی تەمەنی دانیشتووان و مەترسییە جۆراوجۆرەکانی ژیانی سەردەمییانە، ژمارەی تووشبووان بە شێرپەنجە زیاددەکات.
د. ئاندرێ ئیلباوی، پسپۆڕی شێرپەنجە لە ئاژانسەکە دەڵێت، "دووهێندەبوونی ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجە بە واتای دووهێندەبوونی ژمارەی نەخۆشخانە و هێزی کار و کەرەستەی پزیشکییە، هەروەها دووهێندەبوونی تێچووی چارەسەرکردن دێت، بەتایبەتی لەو وڵاتانەی کە سیستمی تەندروستییان ئامادە و گونجاو نییە."
ئاژانسی شێرپەنجەی سەر بە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی پێشبینیی کردووە، تاوەکو ساڵی 2050 ژمارەی تووشبووان بە شێرپەنجە بەرزببێتەوە بۆ 33 ملیۆن تووشبوو. لە کاتێکدا لە ساڵی 2022 ژمارەی تووشبووان گەیشتبووە 20 ملیۆن کەس.