لە پانێڵێک لە هەولێر رۆڵی ژیریی دەستکرد لەسەر کەرتی پزیشکی تاوتوێ کرا

رووداو - تەندروستی

لە چەند پانێڵێکی تەندروستیی کۆمەڵدا باس لە رۆڵ و کاریگەریی ژیریی دەستکرد لە کەرتی تەندروستی و پزیشکیی هەرێمی کوردستان کرا.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 15-9-2025 د. رەزا حوسێن، پسپۆڕی نەشتەگەرییەکانی مێشک و بڕبڕەی پشت بە رووداوی راگەیاند، کوردستان ئێستا لە قۆناخێکی زۆر باشدایە لەڕووی پێشکەوتنی تەندروستییەوە و توانای پزیشکانی کورد زۆر باشە.
 
د. زرار حوسێن، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو و دڵ گوتی، بەداخەوە لە عێراقدا ئامێرەکانی ژیریی دەستکرد نین کە نرخەکانیان زۆر گرانن، کاتێک هەناوبینی بۆ نەخۆشێک دەکرێت، ژیریی دەستکرد زۆر بە خێرایی پێتدەڵێت کە قەبارەی گرێکە چەندە و ئایا خاوێنە یاخود شێرپەنجەییە؟
 
هەموو ئەو تەوەرانەی لە دیبەیتەکاندا باس کران خرانە بەرباس و کێشەکانی بەردەم گەشەسەندنی ژیریی دەستکرد لە کەرتی پزیشکیدا باس کران.