لە دهۆک هۆشداری دەدرێتە دایبابان لەبارەی هەڵەتێگەیشتنەکانی گازەکانی گەدە لە منداڵدا

رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان هۆشداری دەداتە دایباب کە بەناوی چارەسەری کوردەوارییەوە شتانێک نەکەن بۆ چارەسەری گازەکانی گەدەی منداڵەکانیان و هەمیشە لە ئەگەری بوونی ئەو کێشەیە، پزیشکی پسپۆڕ ئاگادار بکەنەوە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 15-9-2025 پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. نزار رەمەزان، سەرۆکی رێکخراوی ئاواتی منداڵانی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، دایباب هەڵەیەکی زۆر دەکەن لەسەر پرسی گازەکانی گەدەی منداڵەکانیان، بەتایبەت کە زۆرینەیان بەناوی چارەسەری کوردەوارییەوە دەکرێن.
 
د. نزار رەمەزان روونی دەکاتەوە، بریندارکردن و کونکردنی سکی منداڵ ''لەپێناو چارەسەری گازەکانی گەدە'' مەترسیدارە و دەشێت ژیانی منداڵ بخاتە مەترسییەوە.
 
گازەکانی گەدە یاخود کارەسات! ئەم بابەتە لە پەیجی رووداوی تەندروستی ببینە