بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە: تائێستا ئامێری قەستەرەمان نییە
رووداو - تەندروستی
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە رایدەگەیێنێت، تائێستا لە پارێزگای هەڵەبجە قەستەرە نییە و بڕیاردراوە بکڕدرێت، بەڵام هێشتا جێبەجێ نەکراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 15-10-2025 د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا باسی ئەو سەنتەرەی تیشکی کرد و رایگەیاند، سەنتەری تیشکی هەڵەبجە نۆژەنکراوەتەوە و ئێستا دەتوانن پشکنینی تیشک بکەن.
لەبارەی نەبوونی ئامێری قەستەرە لەو پارێزگایە، د. ئازاد مستەفا دەڵێت، ''لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە رەزامەندی لەسەر کڕینی ئامێری قەستەرە بۆ هەڵەبجە دراوە، وەزیری تەندروستیش گوتویەتی کە کڕدراوە، بەڵام تائێستا ئامێرەکە دیار نییە!''