ناوەندی توێژینەوەی کشتوکاڵی میسر: سماق ریشاڵییە بۆیە قەبزی کەم دەکاتەوە
رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە میسر دەریدەخات، سماق دەوڵەمەندە بە ریشاڵەکان و یارمەتیدەرێکی خێرا و بەهێزە بۆ کەمبوونەوەی قەبزی.
توێژینەوەیەکی ناوەندی توێژینەوەی کشتوکاڵی ئەسکەندەرییە لە میسر رایدەگەیێنێت، سماق دەوڵەمەندە بە مادە کانزاییەکان وەکو (کالسیۆم، ئاسن، مەکنسیۆم و ڤیتامین B و C).
بەپێی ئەو توێژینەوەیە، سماق بە تەواوکەرێکی خۆراکی باش و دەوڵەمەند دادەنرێت بەتایبەت بۆ بەهێزکردنی بەرگریی جەستە دژی بەکتریا و ڤایرۆسەکان.
جگە لەمانەش سەرچاوە جیهانییە تەندروستییەکان ئاشکرایان کردووە، سماق دژەشێرپەنجەیە بەتایبەت دژی شێرپەنجەکانی مەمک و کۆڵۆن.