پسپۆڕێک: 80٪ـی خەڵک دڵەکزێیان هەیە و رێگری لە هۆکارەکانیش ئاسانە

رووداو - تەندروستی 

پسپۆڕێکی وردی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس ئاشکرای دەکات، گوشاری دەروونی و سترێس هۆکارن بۆ تووشبوون بە گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە ''دڵەکزێ''.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 16-2-2025 د. محەممەد عومەر، پسپۆڕی وردی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس لە بوولتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، 80٪ـی خەڵک دڵەکزێیان هەیە و هەر کاتێک سێ جار لە هەفتەیەک روویدا، ئەوا سەردانی پزیشک بکرێت.
 
د. محەممەد عومەر هۆکارەکانی تووشبوون بە دڵەکزێ باسدەکات وەکو؛
 
- شێواز و کاتی خواردن وەکو {مزرەمەنییەکان، خۆراکە چەورەکان، چا و قاوەی زۆر، خۆراکە خێراکان و زۆرخۆری}.
- ناڕێکیی لە فەرمانەکانی سوورێنچک و گەدە
- کات و چۆنیەتیی خەوتن
 
لە کۆتاییدا رێنوێنیی هاونیشتمانییان دەکات کە سیستمی خۆراکییان باشتر بکەن و دووربکەونەوە لە هۆکارەکانی دڵەکزێ بەتایبەت زۆرخۆری و خواردنی خۆراکە ناتەندروستەکان.