توێژینەوەیەک: منداڵە ناکامەکان زۆرجار لە خوێندن دوادەکەون

رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەک لە ئەمریکا دەریدەخات، ئەو منداڵانەی بە کەمکێشی لەدایکدەبن، دەشێت لە خوێندن دوابکەون.
 
توێژینەوەکە لە ناوەندی تەندروستیی بۆستن ئەنجامدراوە و ئاشکرای دەکات، ئەو منداڵانەی بە کەمتر لە کێشی ئاسایی لەدایکدەبن لە توانستەکانی فێربوونی سەرەتایی، خۆڕێکخستن و گەشەی کۆمەڵایەتی و هەستەوەریدا دوادەکەون.
 
لە توێژینەوەکەدا هەزار و 400 منداڵ بەشدارییان کردووە کە بە کێشی کەمتر لە 2.5 کیلۆگرام لەدایکبوون، ئەنجامەکەی ئەوە بووە، زۆرینەی منداڵە کەمکێشەکان لە تەمەنی سەروو 6 ساڵی، ئامادەبوون بۆ چوونە قوتابخانە.
 
دکتۆر جین گۆیلۆ، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: چەند رێگەیەک هەیە بۆ ئەوەی دایک و باوکان جێبەجێی بکەن لەو منداڵانەی بە کێشی کەم لەدایکدەبن بۆ رێگریکردنیان لە دواکەوتنی خوێندنیان وەکو؛ 'سنووردارکردنی بەکارهێنانی ئامێرە زیرەکەکان، زوو خەوتن، بەسەربردنی کات لەگەڵ خێزان، بەهێزکردنی پەیوەندیی کۆمەڵایەتی و پشتگیریی دایک و باوک'.
 
بەپێی ئەکادیمیای منداڵان لە ئەمریکا، پاشهاتەکانی لەدایکبوونی پێشوەختە ئەمانەن؛
 
ناڕێکیی فەرمانەکانی مێشك
هەوکردن
هەناسەتەنگی
تووشبوون بە جەڵتە
ئیفلیجیی مێشک
نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن
ناڕێکیی گەشە
لاوازیی بەرگریی جەستە
تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایێنەکان