توێژینەوەیەک: خوێنبەخشین ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە

رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەک لە بەریتانیا دەریخات، ئەوانەی بەردەوام خوێندەبەخشن ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجە کەمە.
 
توێژینەوەکە لەلایەن پەیمانگەی فرانسس کریک کرا و دەرکەوت، ئەوانەی ساڵانە پێنج جار خوێنیان بەخشیوە ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی خوێن 50٪ کەمتر بووە بەراورد بەوانەی سێ جار یاخود کەمتر خوێنیان بەخشیوە.
 
د. هێکتۆر هوێرگا، نووسەری توێژینەوەکە دەڵێت: خوێنبەخشین هاندەری دروستبوونی خانە بنەڕەتییەکانی مۆخی ئێسکن و خانەی نوێ زیاتر بەرهەمدەهێنن.
 
بەپێی رێنوێنییەکانی ناوەندی NHS لە بەریتانیا، ئەوانەی تەندروستن و تەمەنیان لەنێوان 17 بۆ 65 ساڵە بۆیان هەیە خوێنببەخشن، ئەگەر نا ئەوانەی تووشبووی شێرپەنجە، نەخۆشییە درێژخایەنەکان و نەخۆشییە ڤایرۆسییەکانن ناتوانن خوێن ببەخشن.
 
بە گوێرەی ناوەندی کلیڤلاندی پزیشکی لە ئەمریکا، خوێنبەخشین ئەم سوودە تەندروستانەی هەیە؛
 
- هاوسەنگیی ئاسن لە خوێندا دەپارێزێت
- رێگە لە زیادبوونی ئاسن دەگرێت
- ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە
- تەندروستیی جگەر و دڵ دەپارێزێت
- یارمەتیی کەمبوونەوەی کێش دەدات
- خانەی نوێی خوێن دروستدەبن