کلینیکاست؛ هەر ئازارێک لە دداندا هەبوو، پزیشک ببیندرێت، چونکە پشتگوێخستنی مەترسیدارە
رووداو - تەندروستی
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی شەقڵاوە رایدەگەیێنێت، ئێستا خزمەتگوزارییەکانی ئەو دەڤەرە بەرەوپێشچوون، بەڵام هێشتا خزمەتی زیاتر پێویستن. ئەوەش باس دەکات کە 35 بنکەی تەندروستی تێدایە کە دابەشکراون بەسەر قەزای مەسیف، هەریر و شەقڵاوە بە گوندەکانیشیانەوە.
لە پۆدکاستی کلینیکاستدا دکتۆر ئەحمەد حەیدەری، پزیشکی نەخۆشییەکانی دەم و ددان کە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی شەقڵاوەیە میوانە و دەڵێت: خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی دەم و ددان سەرەتا پێویستە لە شووشتنی ددانەکانەوە دەستپێبکات، ئینجا پشکنینی ساڵانە لەلای پزیشكی پسپۆڕ.
دکتۆر ئەحمەد حەیدەری جەخت لە بەکارهێنانی پەتی ددان دەکاتەوە و دەڵێت: ئەوەندەی فڵچە و هەویری ددان گرنگە و دەبێت دوای شووشتنی ددانەکان، پەت بۆ پاککردنەوەی نێوان ددانەکان بەکاربێت.
لەکۆتاییدا هۆشداری دەدات کە هەر ئازارێک لە دداندا هەبوو، پزیشک ببیندرێت، چونکە پشتگوێخستنی مەترسیدارە، چونکە ئەگەر پشتگوێ بخرێت یاخود ئازارێکی هەبێت و نەمێنێت، هەر دەبێ پزیشک ببیندرێت، چونکە رەنگە دەمار و لوولەخوێنەکانی ددانەکە بمرن و زۆرجاریش ددانەکە دابخورێت!