لێکۆڵینەوەیەک: ئاڤۆگادۆ خەو خۆش دەکات، بەڵام بە مەرجێک

رووداو - تەندروستی

لێکۆڵینەوەیەک ئاشکرای دەکات، خواردنی یەک ئاڤۆگادۆ لە رۆژێکدا ئەگەری باشترکردنی خەو و چوونە نێو خەوی قووڵ زیاد دەکات و سوودێکی گەورەش بە دڵ دەگەیێنێت.
 
لێکۆڵینەوەکە لە زانکۆی پێنسیلڤانیا ستەیت لە ئەمریکا لەسەر 969 کەس کرا و دەرکەوت، خواردنی یەک ئاڤۆگادۆ لە رۆژێکدا بۆ ماوەی شەش مانگ خەوزڕان کەم دەکاتەوە و هەستکردن بە ئاسوودەیی دوای لەخەوهەستان زیاد دەکات.
 
جانهاڤی دامانی، سەرپەرشتیاری لێکۆڵینەوەکە دەڵێت: جگە لە خەو، خواردنی ئەو بڕەی ئاڤۆگادۆ چەوریی زیانبەخش (LDL) و کۆلیستڕۆڵی خوێنیشی کەم کردووەتەوە. 
 
بەپێی کۆمەڵەی دڵ لە ئەمریکا، خەوی پێویست ئەگەری تووشبوون بە جەڵتە و لاوازبوونی ماسوولکەکانی دڵ کەم دەکاتەوە، پسپۆڕانی دەڵێن، هەر کەسێک خەوی باش بێت، دڵیشی تەندروست دەبێت.