سەنتەری جەڵتەی مێشک لە سلێمانی: رۆژانە نزیکەی حەوت تووشبوو تۆمار دەکەین

رووداو - تەندروستی

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمەڵەی جەڵتەی مێشک ئاشکرای دەکات، لە بەریتانیا هەر پێنج خولەک جارێک کەسێک جەڵتەی مێشک لێی دەدات، هۆکارە سەرەکییەکەش باس دەکات. پزیشکێکی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی دەڵێت: ''رۆژانە نزیکەی حەوت تووشبووی جەڵتە دێنە نەخۆشخانەکە''.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 16-6-2025 دکتۆر سەفین عەبدولڕەحمان، پزیشکی پایەبڵندی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار لە سەنتەری جەڵتەی مێشک لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، رۆژانە نزیکەی حەوت تووشبووی جەڵتەی مێشک بە حاڵەتی مامناوەند و مەترسیدارەوە دێنە نەخۆشخانەکە و چارەسەریان بۆ دەکرێت.
 
دکتۆر سەفین عەبدولڕەحمان گوتی، ئەوانەی لە چوار کاژێری سەرەتای جەڵتەکەیان زوو دەهێندرێنە نەخۆشخانە، بە ئاسانی بە دەرمان چارەسەر دەکرێن، بەڵام ئەوانەی درەنگ دەهێندرێت، دووچاری لێکەوتەی مەترسیداری جەڵتەکە دەبنەوە.
 
لەبارەی جەڵتەی مێشک، جولیەت بوڤێری، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمەڵەی جەڵتەی مێشک رایدەگەیێنێت، بەرزبوونەوە و کۆنتڕۆڵنەکردنی پەستانی خوێن هۆکاری سەرەکییە بۆ جەڵتەی مێشک، بەتایبەت لەو کەسانەی پشکنینی پێشوەختە ناکەن و پێی نازانن.
 
جولیەت بوڤێری دەڵێت: دوو لەسەر سێی ئەوانەی لە جەڵتە چاک دەبنەوە، بە نیڤشکانی نەخۆشخانە جێدەهێڵن.
 
ئەمانە نیشانەکانی جەڵتەی مێشکن کە لەگەڵ دەرکەوتنیان پێویستە کەسەکە زوو ببرێتە نەخۆشخانە؛