د. هێرش سەید سەلیم: لەکاتی وەرزشدا سێ سەگی بێلانە پەلاماریان دام و هەردوو قاچیان گەستم

رووداو - تەندروستی

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیێنێت، لەکاتی وەرزشکردندا لەلایەن سێ سەگەوە پەلامار دراوە و بریندار کراوە، هاوکات دەشڵێت، رێژەی گەستنی سەگ لە پارێزگاکە زیادی کردووە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 16-9-2025 د. هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی، بە رووداوی راگەیاند، "لەکاتی وەرزشکردندا سێ سەگی هار پەلاماریان دام و هەردوو قاچیان گەستم."
 
سەبارەت بە دۆخی تەندروستیی، د. هێرش سەید سەلیم، گوتی: "ئێستا تەندروستیم جێگیرە و چارەسەری پێویستم وەرگرتووە."
 
د. هێرش جەختیشی کردەوە، ڤاکسینی دژە گەستنی سەگ لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی بەردەستە و هاووڵاتییان دەتوانن لەکاتی پێویستدا وەریبگرن.