ئەکادیمیای تێکی نێودەوڵەتی کۆنفرانسێک لەبارەی چارەسەری دەروونی لە سەردەمی AI سازدەکات

رووداو - تەندروستی

ئەکادیمیای تێکی نێودەوڵەتی، کۆنفرانسێکی زانستی لەبارەی نوێترین چارەسەرە دەروونییەکان، بەتایبەتی لە سەردەمی تەکنەلۆژیا و ژیریی دەستکرد، بەڕێوەدەبات.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16-10-2025 سارا سلێڤانی، نوێنەری ئەکادیمیای تێک، بە رووداوی رایگەیاند، "بە ئامادەبوونی ژمارەیەک پسپۆڕی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات شانبەشانی قوتابییان، کۆنفرانسەکە بەڕێوەدەچێت و ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت."
 
سارا سلێڤانی، ئاماژەی بەوەشکرد کە لە کۆنفرانسەکەدا کۆمەڵێک توێژینەوەی زانستی لەسەر چارەسەرە دەروونییەکان دەخرێنەڕوو.
 
بە گوتەی نوێنەری ئەکادیمیای تێک، سێ لەو توێژینەوانە هەڵدەبژێردرێن و دواتر لە گۆڤارە زانستییە جیهانییەکاندا بڵاودەکرێنەوە.