پسپۆڕێکی دادپزیشکیی هەولێر: بۆ پشکنینی ناسینەوەی تەرم، دەبێت نموونە بنێرینە بەغدا

رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی دێرینی دادپزیشکیی لە هەولێر ئاشکرای دەکات، تائێستا تەکنیکێکی پێشکەوتوویان بۆ ناسینەوەی تەرمی نەناسراو نییە و ناچارن نموونەکان بنێرنە بەغدا.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16-10-2025 د. فەیسەڵ بلباس، پسپۆڕی پزیشکیی داد لە هەولێر بە رووداوی راگەیاند، لە بەغدا سەنتەری DNA دانراوە و زۆر فراوان و باوەڕپێکراوە، بەتایبەت ئەو پشکنینەی کە لەلایەن دادپزیشکییەوە دەکرێن.
 
د. فەیسەڵ بلباس دەڵێت: ئەو جۆرە پشکنینە پێویستە لە هەرێمی کوردستان هەبێت و یاسای تایبەتی بۆ دەربچێت تاوەکو لەلایەن پسپۆڕانی دادپزیشکییەوە بکرێت و نموونەکان نەنێردێنەوە بەغدا، چونکە ئەوە کاتێکی زۆری پێدەچێت بۆ دەرچوونی ئەنجامەکان.
 
هەر ئەمڕۆ پڕۆفیسۆر د. هاژە جەمال، پسپۆڕی جێنەتیک و بۆماوەزانی بە رووداوی گوت، ''ئەو پشکنینە پێویستە لەژێر چاودێریی حکومەتدا بێت و ئەگەریش بهێندرێتە هەرێمی کوردستان، ئەوا پشکنینێکی ئاسانە، بەڵام تیچووی زۆرە''.
 
پڕۆفیسۆر د. هاژە جەمال گوتیشی، لە ناوەندە ئەهلییەکان زۆر بە دەگمەنی دەکرێت و سەنتەرە ئەهلییەکانی جێنەتیکیش ناتوانن ئەو کاری جیاکردنەوە و ناسینەوەی DNAـیە بکەن، چونکە دەبێت لەلایەن حکومەتەوە پشتگیری بکرێت.
 
د. فەیسەڵ بلباس لەبارەی ئەو پشکنینەی کە لە پزیشکیی داد نییە ئەمەی لە پۆدکاستی کلینیکاست وروژاند؛