پسپۆڕێکی جوانکاری: نەشتەرگەریی جوانکاری لە رۆژهەڵاتی کوردستان زیادیکردووە

رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەشتەرگەریی جوانکاری رایدەگەیێنێت، نەشتەرگەریی جوانکاری لە رۆژهەڵاتی کوردستان زیادیکردووە و پیاوانیش دەیکەن.
 
د. خالید قادر، پسپۆڕی نەشتەرگەریی جوانکاری رایگەیاند، "نەشتەرگەریی جوانکاری لە رۆژهەڵاتی کوردستان زیادی کردووە و پیاوانیش نەشتەرگەریی جوانکاری دەکەن، ئێستا نەشتەرگەریی جوانکاری لەنێو پیاوان وەکو شەرم سەیر ناکرێت."
 
د. خالید قادر زیادبوونی نەشتەرگەریی جوانکاری لەنێو پیاواندا گەڕاندەوە بۆ ئەوەی هەموو کەسێک دەیەوێت جوان دەرکەوێت و پیاوانیش ئەو هەستەیان هەیە.
 
هۆکاری هاتنی پزیشکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ هەرێمی کوردستان، وەک د. خالید قادر باسی دەکات، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە "لە هەرێمی کوردستان باری دارایی باشترە بەراورد بە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان."