پسپۆڕێکی مێشک و دەمار: دایباب مامۆستای گەشەکردنی مێشکی منداڵە بۆ زیرەکیی

رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار لەبارەی ژیریی منداڵەوە دەڵێت: لەماوەی تەمەنی 2 تاوەکو 5 ساڵ گرنگە بایەخ بە ژیریی منداڵ بدرێت لەڕووی دەروونی و خۆراکی منداڵەوە، چونکە باشترین کاتە بۆ گەشەکردنی خانەکانی مێشک.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 17-9-2025 د. ئازاد حەسەن، پسپۆری نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار لە بەرنامەی رۆژی هیوا جەمالدا رایگەیاند، دایباب گرنگە ژینگەیەکی تەندروست و هەوایەکی پاک بۆ منداڵەکانیان دابینبکەن و خۆراکی باشیشیان پێبدەن کە پڕبێت لە سەرچاوە کانزایی و ڤیتامینەکان.
 
د. ئازاد حەسەن دەڵێت: منداڵ چۆن پەروەردە بکرێت، بەو شێوەیە دەردەچێت، بۆیە باشترە ژینگەیەکی کۆمەڵایەتییانەی بۆ بڕەخسێت و دوور بێت لە زۆربەکارهێنان و مانەوە لەبەردەم شاشەکاندا.