کلینیکاست: 32٪ـی دانیشتووانی هەرێمی کورستان بەرزەپەستانی خوێنیان هەیە
رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێک توێژینەوەیەکی لەسەر گەنجانی هەرێمی کوردستان کردووە و دەرکەوتووە، 32٪ـی خەڵکی تووشبووی بەرزەپەستانی خوێنن کە ناسراوە بە ''نەخۆشیی زەخت''.
د. مزەفەر بارزانی، پسپۆڕی وردی نەخۆشییەکانی هەناو و دڵ میوانی پۆدکاستەکەیە و دەڵێ، لە 30 ساڵی رابردوو رێژەی تووشبوون بە بەرزەپەستانی خوێن 10 ئەوەندە زیاد بووە و هۆکاری سەرەکیی گیانلەدەستدانیشە.
د. مزەفەر بارزانی رایدەگەیێنێت، زۆرجار تووشبوون بە بەرزەپەستانی خوێن ''زەخت'' بێ نیشانەیە و 40٪ـی ئەوانەی نەخۆشییەکەیان هەیە، نازانن تووشبوون، بەڵام دەبێت بە پشکشنین و پەستانگرتن بزانن.
ئەو پسپۆڕە پێشنیاز دەکات، دوای تەمەنی 20 ساڵی، هەر چوار ساڵ جارێک، پەستانی خوێن بپێورێت، بەڵام دوای تەمەنی 40 ساڵی، باشتر وایە هەموو ساڵێک پێوانەی پەستانی خوێن بکرێت.
لەبارەی هۆکارەکان ئەمانە باس دەکات
- خۆراکی ناتەندروست و بەکارهێنانی زۆری خوێ
- گوشاری دەروونی
- ناڕێکیی خەو
- پیسبوونی ژینگە
- بۆماوەیی