هەواڵێکی ناخۆش بۆ ئەو خانمانەی لەماوەی دووگیانیدا دۆخیان تێکدەچێت

رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەکی زانستیی نوێ دەریدەخات، کاریگەرییەکانی دووگیانیی ئاڵۆز دەشێت بۆماوەی چەندین ساڵ لەسەر جەستەی خانمەکە بمێنێتەوە.
 
توێژینەوەکە لەلایەن کۆمەڵەی دڵ لە ئەمریکا لەسەر سێ هەزار خانم کراوە و دەرکەوتووە، ئەوانەی لەماوەی دووگیانیدا تووشی بەرزبوونەوەی شەکر و پەستانی خوێن بوون، دەبێت زۆر زیاتر ئاگایان لەخۆیان بێت، چونکە ئەگەری تووشبوونیان بەو دوو نەخۆشییە زۆر زیاترە و رەنگە لێکەوتەکانی بمێننەوە.
 
ڤێرجینیا نۆکۆڵز، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: بەشێکی زۆری خانمانی بەشداربوو تەنانەت دوای 7 ساڵیش لێکەوتەکانی ئاڵۆزیی دووگیانییەکەیان لەسەر ماوەتەوە، بەتایبەت ناڕێکیی دەروونی و کێشەکانی دڵ.
 
مامەڵەکردن لەگەڵ گوشاری دەروونی خانمانی دووگیان 
 
* درککردن بەوەی زۆرێک لە کێشە تەندروستییەکان کاتین 
* شێوازی ژیانی تەندروست 
* بەسەربردنی کات لەگەڵ ئەوانەی ئارامیت پێدەبەخشن 
* باسکردنی هۆکاری گوشار و دڵەڕاوکێ لەگەڵ پزیشکەکەت
 
لەکۆتاییشدا کۆمەڵەی دڵ لە ئەمریکا پێشنیاز دەکات، خانمانی دووگیان لەژێر راوێژی پزیشکێکی پسپۆڕدا بن و هەمیشە سێ مانگ جارێک پشکنینی شتی بۆ خۆیان و کۆرپەلەکەیان بکەن.