کلینیکاست؛ مەرج نییە هەر چوکلێتێکت وەرگرت، بیخۆی!

رووداو - تەندروستی

د. جەعفەر بارزانی، پسپۆڕی وردی نەخۆشییەکانی هەرس و جگەر دەڵێت: ئەگەر خۆراکی قورس لە ژەمی بەیانیی جەژندا دروستبکرێت، بڕێکی کەمی لێبخورێت و نیوەڕۆکەی قەرەبووی بکرێتەوە.
 
ئەو پسپۆڕە ئاماژە بەوە دەکات، ئەگەر ژەمی بەیانیانی جەژن قورس بێت، تەندروست نییە و پێویستە هەر خۆراکە بەیانییانییەکان بخورێن (ماست، پەنیر، سەموون و چا).
 
بەگوتەی د. جەعفەر بارزانی، زۆرینەی ئەوانەی لەدوای مانگی رەمەزاندا دێنە فریاکەوتنەکان بەهۆی زۆرخۆرییەوە دێن و تووشی کێشەکانی هەرس بوونەتەوە.
 
لەبارەی چوکلێتەوە ئەوە باس دەکات، لە هەموو ماڵێکدا چوکلێت دابەش دەکرێت، ئەمە بۆ ئەو کەسانە باشە کە جووڵەیان هەیە، بەڵام ئەوانەی کە جووڵەیان نییە خراپە چوکلێت بخۆن و باشترە چوکلێت هەڵبگرن، بەڵام نەیخۆن.