لێکۆڵینەوەیەک: قەڵەوی بۆ منداڵانی خوار 10 ساڵان مەترسیدارە و مردن پێش دەخات
رووداو - تەندروستی
لێکۆڵینەوەیەک لە دانیمارک ئاشکرای دەکات، ئەو منداڵانەی لە تەمەنی بچووکییەوە قەڵەون و کێشیان زۆرە، لەگەڵ هەڵکشانی تەمەن دووچاری مەترسییەکی جیدی دەبنەوە کە دەکرێت ژیانیان بخاتە مەترسییەوە.
توێژینەوەکە لەلایەن پسپۆڕانی زانکۆی کۆپێنگهاگن لە دانیمارک کرا و دەرکەوت، ئەو منداڵانەی لە خوار تەمەنی 10 ساڵیدا قەڵەون یاخود کێشزۆرن، ئەگەر بگەنە تەمەنی 10 ساڵ بەرەو سەرەوە دەشێت نیشانە سەرەتاییەکانی نەخۆشیی دڵ و لوولەکانی خوێنیان لێدەربکەوێت بەتایبەت بەرزەپەستانی خوێن.
د. دەیڤد هۆرنەر، نووسەرێکی لێکۆڵینەوەکەیە و دەڵێت: قەڵەوی لە منداڵیدا مەترسییەکی جیدییە، ئەگەری مردنی پێشوەختە زیاد دەکات و هەر قەڵەویشە وایکردووە رێژەی بەرزەپەستانی خوێن لەنێو گەنجاندا زیادببێت.
نووسەران ئاماژەیان بەوەشکردووە، جگە لە پەستانی خوێن، رێژەی چەورییەکان و شەکری خوێنیش لەو منداڵان بەرز بووە کە لە خوار 10 ساڵییاندا قەڵەو بوون.
پسپۆڕێکی وردی نەخۆشییەکانی دڵ و قەستەرە لە بووڵتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، ئێستا گەنجان بە رێژەیەکی زۆرتر تووشی نەخۆشیی بەرزەپەستانی خوێن دەبن و هۆکارەکانیش باس دەکات.