دەزگایەکی تەندروستی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ تەندروستیی سۆران دابین دەکات
رووداو - تەندروستی
دەزگایەکی تەندروستی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ تەندروستیی سۆران دابین دەکات و بەرپرسێکی دەزگاکەش دەڵێت: تۆن و نیوێک دەرمانن و زۆرینەشیان هی نەخۆشیی درێژخایەنەکانن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 18-6-2025 فاتح رەمزی، جێگری سەرۆکی دەزگای تەندروستیی گشتیی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، بڕی یەک تۆن و نیو دەرمان بۆ تەندروستیی سۆران دابینکراوە کە نرخەکەی 52 ملیۆن دیناری عێراقییە.
فاتح رەمزی گوتی، ئەم دەرمانانە جۆراوجۆرن و بەشێکی زۆریان دەرمانی نەخۆشییە درێژخایەنەکانن، هاوکات گوتیشی، ''نەک تەنیا دەرمان بەڵکو ئامێری پزیشکیش دابیندەکەین''.