راهێنەرێکی پەروەردەیی: لەم کاتەی ئێستای جەنگ سەرقاڵکردنی منداڵ بە یارییە گۆڕەپانییەکان گرنگە
رووداو - تەندروستی
نووسەر و راهێنەرێکی پەروەردەیی هۆشداری دەداتە دایک و باوکان لەوەی کە لە خوار تەمەنی چوار ساڵی هیچ ڤیدیۆ و روونکردنەوەیەکی جەنگ و گرژییەکان نەبینێت و نەبیستێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 18-6-2025 سامی عەبدولڕەحمان، نووسەر و راهێنەری پەروەردەیی لە بووڵتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، دایباب تاوەکو تەمەنی 15 ساڵی منداڵەکانیان، باسی کوژراو و بریندارەکانی جەنگ بۆ منداڵەکانیان نەکەن.
سامی عەبدولڕەحمان روونی دەکاتەوە، منداڵە دوای تەمەنی پێنج ساڵ دەکرێت باسی جەنگ و ناکۆکی بۆ بکرێت، بەڵام بە شێوەیەکی سادە؛ لەدوای تەمەنی 7 ساڵ بەرەو سەرەوە بەشێوەیەک باسی جەنگ بکرێت کە هیوایەک هەیە بۆ باشتربوونەوەی دۆخەکە.
سامی عەبدولڕەحمان گوتی، ''لەم کاتەی ئێستای جەنگ سەرقاڵکردنی منداڵ بە یارییە گۆڕەپانییەکان و سەردانی کۆمەڵایەتی گرنگە و دایباب کاتی زیاتر لەگەڵ منداڵەکانیان بەسەر ببەن''.
بەپێی سەرچاوە دەرووندروستییەکان، نیشانە مەترسیدارەکانی ناجێگیریی دەروونی لە منداڵاندا ئەمانەن؛
-کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن
-گۆشەگیری
-توڕەیی
-خەمۆکی
- بێخەوی
-ترسان
-کەمسەرنجی
-گۆڕان لە رەفتار و بیرکردنەوە
د. هاوکار ئیبراهیم، ئەکادیمیست و چارەسەرکاری دەروونی لە رووداوەوە بیروڕایەکی دانراوە و دەڵێت: ئهم ماوهیه پێشبینى كراوه كه نیوهى زیاترى ههواڵهكان لهسهر ئهم جهنگه بێ، بۆیه ناكرێ دایبابان به بهرچاوى منداڵهكان بینهر و بیسهرى ئهم ههموو ههواڵه جهرگبڕ و ناخۆشه بن''.